وەزیری کارەبا لە پەرلەمانی کوردستان باسی گۆڕینی کەرتی کارەبا و پێوەری زیرەکی ماڵان دەکات

وەزیری کارەبا لە پەرلەمانی کوردستان باسی گۆڕینی کەرتی کارەبا و پێوەری زیرەکی ماڵان دەکات


بڕیارە ھەفتەی داھاتوو وەزیری کارەبا لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە میوانداری بکرێت و لەگەڵ لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی کۆ ببێتەوە لەو کۆبوونەوەیەدا وردەکاری لەبارەی گۆڕینی کەرتی کارەبا و پێوەری زیرەک بۆ ئەندامانی لیژنەکە بخاتە ڕوو.

بە مەبەستی خستنەڕووی بڕیاری گۆڕینی کەرتی کارەبا و پێوەری زیرەکی ماڵان، بڕیارە ھەفتەی داھاتوو وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بینای پەرلەمان لەگەڵ لیژنه‌ى وزه‌ و سامانە سروشتییه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانیی پەرلەمان کۆ ببێتەوە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان، گۆڕینی کەرتی کارەبا و پێوەری زیرەک دەبێتە هۆی زیادكردنی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا و نەهێشتنی ونبوونی كارەبا كە رێژەكەی دەگاتە (44%) و زیادكردنی داهاتی حکوومەت.








باسنيوز
Top