دوو برینداری دیکەی رووداوی هاتووچۆکەی گەرمیان گیانیان لەدەستدا

دوو برینداری دیکەی رووداوی هاتووچۆکەی گەرمیان گیانیان لەدەستدا
راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، دوو برینداری دیکەی رووداوی هاتووچۆکەی سەر رێگەی کەلار - کفری گیانیان لەدەستدا، بەمەش ژمارەی ئەوانەی لەو رووداوە گیانیان لەدەستدا بۆ چوار کەس بەرزبووەوە.

دوانیوەڕۆی رۆژی دووشەممە لەسەر رێگەی کەلار - کفری لەنزیک گوندی "سەیدە" رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری تۆیۆتا هایلۆکس و بارهەڵگرێک لە جۆری پیکاب روویدا، لە ئەنجامدا شۆفێر و سەرنشینێک کە برا و خوشک بوون، گیانیان لەدەستدا و حەوت سەرنشینی دیکەش برینداربوون.

ئەو دوو بریندارەی ئەمڕۆ گیانیان لەدەستداوە، منداڵی ئەو شۆفێرە بوون کە لە رووداوەکە گیانی لەدەستدا بە ناوەکانی "یوسف ئەحمەد فایەق لەدایکبووی 2012 و رۆشنا ئەحمەد فایەق لەدایکبووی 1998"، دوای رووداوەکە بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرابوون.

rudaw -
Top