نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشیی کۆچی دوایی عوسمان شنگالی لە بنەماڵەکەیان دەکات
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا لەگەڵ د. نووری عوسمان، کوڕی کۆچکردوودا هاوخەمی و هاوسۆزیی خۆی بۆ دەربڕی.
عوسمان مەحموود شنگالی کەسایەتییەکی دیاری ناوچەی شنگال بووە و بنەماڵەکەیان رۆڵیان لە خەباتی گەلی کورددا هەبووە.
هاوکات د. نووری عوسمان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هاوخەمییەکەی دەربڕی.
rudaw -
