دهۆک.. بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی نێوان دوو بنەماڵە گەنجێک کوژرا
موقەدەم هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک رایگەیاند: " کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە قەزای سێمێل بە هۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتیی نێوان دوو بنەماڵە گەنجێک بە گوللەیەک کوژرا".
گوتیشی: "لەنێوان ئەو دوو بنەماڵەیەدا کێشەیەکی دوژمنداری هەیە و هەر کاردانەوەی کێشە کۆنەکە ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەنی ٣٢ ساڵ کوژرا و پاش ڕووداوەکە پۆلیس گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە و توانراوە ناسنامەی بکوژەکە ئاشکرا بکرێ و ئێستا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە".
باسنیوز
