لەمەودوا مزگەوت لە هەرێمی کوردستان بە مۆرکێکی کوردەواری دروست دەکرێت

لەمەودوا مزگەوت لە هەرێمی کوردستان بە مۆرکێکی کوردەواری دروست دەکرێت
وەزارەتی ئەوقافی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە لە داهاتوودا مزگەوت بە دیزاینی تایبەتی کوردەواری دروست دەکرێت.

بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی ئەوقاف کە تێیدا ئەوە خراوەتە روو، ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی١٠ی٢٠٢٠، د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە مەراسیمێکدا ئەنجامی پێشبرکێی دیزاینی نوێی مزگەوت بەمۆرکی کوردەواری راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا کە ئەم پرۆژەیە بۆخزمەتکردن و پاراستنی پیرۆزی مزگەوتە بەمۆرکی کوردەواری لەسەر بنەمای زانستی بەمۆرکی پر رەسەنایەتی و بەشێوازێک وێنای واقعی کەلتوری کوردستان بکات.

وەزیری ئەقاف ئەوەشی خستووەتە روو، پرۆژەکە لەلایەن ئەندازیارانی تایبەتمەند و پسپۆر سەرپەرشتیکراوە و بەپشت بەستن بەبنەمای زانستی بریاری لێدراوە.

هەروەها روونیشکردووەتەوە، کە لەمەودوا کوردستان دەبێتە خاوەن دیزاینی تایبەتی کوردەواری لەجیھاندا دروستکردنی ئەم شێوازەی مزگەوت دەبێتە مۆرکی کوردستان و لەداھاتووش لەسەر ئەم بنەمایە لەشوێنە پێویستەکان مزگەوت دروست دەکرێت یا نۆژەن دەکرێنەوە.

لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی ئەوقاف ئاماژە بەوەشکراوە، کە نزیک ٣٠ کۆمپانیا بەشداریان لە پێشبرکێکە کردبوو، لەلایەن لێژنەی پسپۆرەوە سێ لە کۆمپانیاکان خەڵاتی یەکەم و دووەم و سێیەمیان دەست نیشانکران.












باسنيوز


Top