22 کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی تەندروستی کە تێیدا ئاماژە بەوەدراوە کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوو 900 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون و 22 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەست داوە.
دەقی راگەیاندراوەکە:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٣٠)
١. پشکنین: (٥٦٠٩ پشکنینی نوێ)
(١٩١٧ هەولێر)
(١٢٠٧ سلێمانی، ١٨٧ گەرمیان)
(٢٢٦٤ دهۆك)
(٣٤ هەڵەبجە)
٢. تووشبوو: (٩٠٠ تووشبووی نوێ)
(٣١٧ هەولێر)
(٣٠٢ سلێمانی، ٣٢ گەرمیان)
(٢٣٠ دهۆك)
(١٩ هەڵەبجە)
٣. چاکبوون: (٤٢٩ چاکبوون)
(١٠٤ هەولێر)
(٢٦ سلێمانی، ٣٦ گەرمیان)
(٢٥٠ دهۆك)
(١٣ هەڵەبجە)
٤. مردن: (٢٢ مردن)
(٤ هەولێر)
(٨ سلێمانی، ٢ گەرمیان)
(٦ دهۆك)
(٢ هەڵەبجە)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٥٣٦٥٢٧ (١٩٣٧٣١ هەولێر، ١٢٨٨٥٩ سلێمانی، ٢٠٩١٥١ دهۆك، ٤٧٨٦ هەڵەبجە)
تووشبوون ٥٧٣٦٥ (٢١٠١٣ هەولێر، ١٨٤٩٩ سلێمانی، ١٥٨٣٣ دهۆك، ٢٠٢٠ هەڵەبجە)
چاکبوون ٣٥٧٠٥ (١٥٦٧٣ هەولێر، ١٠٨٦٢ سلێمانی، ٧٢٧٣ دهۆك، ١٨٩٧ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٩٦٢٠ (٤٧٣١ هەولێر، ٦٦٠٤ سلێمانی، ٨٢١٥ دهۆك، ٧٠ هەڵەبجە)
مردن ٢٠٤٠ (٦٠٩ هەولێر، ١٠٣٣ سلێمانی، ٣٤٥ دهۆك، ٥٣ هەڵەبجە)
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٣ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٠
باسنيوز
