سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ میرى كوێت كۆ بووه‌وه
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13/10/2020، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆشكى ئه‌لبه‌یان له كوێت، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ نه‌واف ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لسوباح، میرى كوێت كۆ بووه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى دووباره به ناوى گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشى له میر و گه‌ل و حكوومه‌تى كوێت كرد و هاوخه‌مى و هاوسۆزیى خۆى و گه‌لى كوردستانى بۆ له‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو میرى پێشووى كوێت ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونى له میرى تازه كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خۆى و پێشكه‌وتنى بۆ كوێت خواست، لاى خۆیه‌وه میرى كوێتیش سوپاسى هاوسۆزى و سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كوێتیان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له په‌ره‌پێدانیان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، نێچیرڤان بارزانى سوپاسى پشتگیرى و هاوكارییه مرۆییه‌كانى كوێتى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد به‌تایبه‌تیش یارمه‌تییه‌كانى بۆ ئاواره‌كانى سووریا و په‌نابه‌رانى عێراق له هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها سوپاسى ڕۆڵ و كار و چالاكییه‌كانى كونسوڵخانه‌ى گشتیى كوێتى له هه‌رێمى كوردستان كرد.
تاوتوێكردنى چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه شاندێكى یاوه‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون.
باسنيوز
