کۆبونەوەی وەزیری دارایی و لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێ کرد

کۆبونەوەی وەزیری دارایی و لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێ کرد


کەمێک پێش ئێستا وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە پەرلەمانی کوردستان و بڕیارە لەبارەی لیستی مووچە و میکانیزمەکانی لەگەڵ لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووریی پەرلەمان پێکەوە گفتوگۆ بکەن.

کاتژمێر١٠:٣٠ی ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی١٠ی٢٠٢٠ کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ وەزیری دارایی دەستی پێ کردووە.

گوتیشی کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر لیستی مووچە و ڕوونکردنەوە لەسەر بڕیاری وەزارەتی دارایی کە ئەم مووچەیەی دابەش دەکرێت، لیستی مووچەی مانگی نۆیە کە بڕیارە لەم نزیکانە دەست بە دابەشکردنی بکرێت.

لەو کۆبوونەوەیە وەزیری دارایی ڕوونکردنەوە لەبارەی مووچەی پێنج مانگەکەی دیکە دەداتە لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووریی پەرلەمانی کوردستان.

ھەر بەپێی زانیارییەکان ئەم کۆبوونەوەیە راوێژکاری دەبێت و لیژنەکە پرسیار لەبارەی مووچە و میکانیزمەکانی دابەشکردن و کاتەکانی، ئاراستەی وەزیری دارایی دەکەن.





باسنيوز
Top