پۆلیسی هەولێر دوو کەس بە تۆمەتی ساختەکردنی 3500 دۆلار دەگرێت
هۆگر عەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر،راگەیاند، "بەشی پۆلیسی رێککاری دوو کەسیان بە ناوەکانی "م. ی. ع." و "ح. ی. ع" دەستگیر کردووە کە بڕی 3500 دۆلاری ئەمریکیان ساختە کردووە و ویستوویانە لە بازاڕدا بەشێوەی 50 دۆلاری ساخی بکەنەوە."
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر باسی لەوە کرد، تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و بەپێی ماددەی 281 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و بۆ رێکاری پێویست رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە رۆژی 2020/09/30 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە دەزگای ئاسایش رایگەیاند، بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریان لە هەولێر بە بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر و 960 هەزار دیناری عێراقیی ساختەوە دەستگیر کردووە.
rudaw -
