پۆلیسی هەولێر دوو کەسی بە بڕێک دۆلاری ساختەوە دەستگیر کرد
بەپێی راگەیاندراوێکی پۆلیسی کە تێیدا هاتووە: "بەشی پۆلیسی ڕێککاری، دوو كەسیان بە ناوەکانی (م.ی.ع) و (ح.ی.ع) دەستگیر کرد، کە بڕی 3500 دۆلاری ئەمەریکییان ساختە کردبوو و دەیانویست لە بازاڕ بە شێوەی 50 دۆلاری ساغی بکەنەوە".
ئەوەش خراوەتە روو، کە تۆمەتباران دانیان نا بە تاوانەکەیاندا و بەپێی ماددەی 281 لە یاسای سزادان، ڕاگیران و ڕووبەڕووی یاسا کرانەوە.
باسنیوز
