لە كەركووك سەركردەیەكی دیاری داعش دەستگیر كرا

لە كەركووك سەركردەیەكی دیاری داعش دەستگیر كرا
گوتەبێژ بە ناوی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئاشكرای كرد، كە هێزێكی تایبەتیان توانیویانە لە پارێزگای كەركووك سەركردەیەكی دیاری داعش دەستگیر بكەن.

ئەمڕۆ شەممە 10/10/2020، گوتەبێژ بەناوی یەحیا ڕەسووڵ، فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق، ئاماژەی بەوە كرد، كە بەیانیی ئەمڕۆ لە پڕۆسەیەكی دابەزینی ئاسمانی (دابەزین لە فڕۆكەوە)، هێزێكی دژەتیرۆری عێراق، توانیویانە لە دۆڵی زەغیتون لە باشووری رۆژئاوای كەركووك، سەركردەیەكی دیاری داعش بە ناوی (ر.خ) دەستگیر بكەن و ڕێوشوێنی یاسایی لە دژ دەگیرێتە بەر.












باسنيوز



Top