پەكەكە ڕەتی دەكاتەوە چەكداریان بۆ شەڕ ناردبێتە ئەرمینیا

پەكەكە ڕەتی دەكاتەوە چەكداریان بۆ شەڕ ناردبێتە ئەرمینیا
ئەمڕۆ پێنجشەممە پەكەكە ڕەتی كردەوە هیچ هێزێكی چەكدارییان ڕەوانەی شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان كردبێت لەسەر هەرێمی قەرەباخ.

زاگرۆس هیوا گوتەبێژ بە ناوی هێزە چەكدارەكانی پەكەكە لە قەندیل رایگەیاندووە كە دەنگۆیەك بڵاو كراوەتەوە گوایە پەكەكە هێزی رەوانەی ئەرمینیا كردووە بۆ شەڕ لە دژی ئازەربایجان، بەڵام لە ڕاستیدا هیچ بنەمایەكی نییە و بە مەبەستی نانەوەی ئاژاوە و بەردەوامیدانە بە شەڕ لە هەرێمەكە.

زاگرۆس گوتیشی ئەم دەنگۆیە لەلایەن توركیاوە دروست كراوە بۆ تۆمەتباركردنی پەكەكە بە شتێك كە ئەنجامی نەداوە، دەنا هیچ چەكدارێكی پەكەكە ڕووی لە هەرێمی قەرەباخ و ئەرمینیا نەكردووە.

جێی باسە چەند ڕۆژێكە فەرماندە سەربازییەكانی ئازەربایجان پەكەكە تۆمەتبار دەكەن بەوەی هێزیان ناردووە بۆ ئەوەی لە پاڵ ئەرمینیا و قەرەباخدا شەڕی ئازەربایجان بكەن.











باسنيوز


Top