سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر دەكات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/10/2020، لە سەڵاحەددین سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئولیڤییێ دێكوتینی كونسوڵی فەڕەنسا لە شاری هەولێر كرد و لە دیدارەكەدا بیروڕا لە بارەی بارودۆخی هەنووكەیی و دواگۆڕانكارییە سیاسییەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا، هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر ئەو هەڕەشە ئەمنی و تەحەددییاتەی كە لە بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا هەن.
لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا كونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر وێڕای جەختكردنەوە لە دۆستایەتی و پەیوەندیی دوولایەنە، پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە.
باسنيوز
