له‌ گه‌رمیان ده‌ست به‌سه‌ر ئامێرێكى بیرهه‌ڵكه‌ندندا گیرا

له‌ گه‌رمیان ده‌ست به‌سه‌ر ئامێرێكى بیرهه‌ڵكه‌ندندا گیرا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى گه‌رمیان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له گه‌رمیان ده‌ست به‌سه‌ر ئامێرێكى بیرهه‌ڵكه‌ندندا گیراوه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8/10/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى گه‌رمیان، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "مەفرەزەکانی بـەشی پۆلیسی شارەوانییەکانی کـەلار سەر به بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، بە هەماهەنگیی پۆلیسی سەرقەڵا لە گوندی سەیدەی سەر بە ناحیەی سەرقەڵا دەستیان بەسەر ئامێرێكى بیرهەڵکەندن و مۆلیدەیەکدا گرت، کە بەنایاسایی بیریان هەڵکەندووە".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، ئێستا ئامێرى بیرهه‌ڵكه‌ندنه‌كه‌ و مۆلیده‌كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌، په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه‌.











باسنيوز


Top