نێچیرڤان بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی شێخ سالاری حەفید دەکات
شێخ سالار حەفید، باوکی ئامۆزای شێخ مەحموودی حەفیدە و ساڵی 1948 لەدایکبووە. سەرپەرشتیاری مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی، مەزارگەی شێخ مەحموود و کاک ئەحمەدی شێخ بووە. بەهۆی نەخۆشییەوە ئەمڕۆ لە تورکیا کۆچی دواییکرد و بڕیارە تەرمەکەی بگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان.
دەقی پرسەنامەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
پرسهنامهیهک له سهرۆکی ههرێمی کوردستانهوه
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دواییی کەسایەتیی دیار و ناسراوی بنەماڵەی شێخ مەحموودی نەمر و سلێمانی، خولێخۆشبوو شێخ سالاری حەفیدمان پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی حەفید زادە دەکەین و هاوبەشی خەمیانین، لە خوای مەزن داواکارین خوالێخۆشبوو بە بهزهیی و میهرهبانیی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە کەسوکار و خزمان و بنەماڵە بەڕێزەکەی ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٠/١٠/٧
rudaw -
