بڕیاری رووخاندنی خانووەکانی گۆڕەپانی بۆنەکان لە کەرکووک راگیرا

بڕیاری رووخاندنی خانووەکانی گۆڕەپانی بۆنەکان لە کەرکووک راگیرا
دوای رووخاندنی دیواری ژمارەیەک خانوو لە گۆڕەپانی بۆنەکانی کەرکووک و هۆشداری لە تەختکردنی تەواوی خانووەکان، بە بڕیاری وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق بڕیاری رووخاندنیان راگیرا.

حەربی خالید، سەرۆکی نوێنەرایەتیی کەرکووکی لیژنەی ئۆڵۆمپیی عێراق راگەیاند "وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق کاژێر 06:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ بە بەڕێوەبەرایەتیی وەرزش و لاوانی کەرکووکی راگەیاندووە، رووخاندنی خانووەکان رابگرن تاوەکو رێگەچارەیەکی دیکە دەدۆزنەوە".

سەرۆکی نوێنەرایەتیی کەرکووکی لیژنەی ئۆڵۆمپیی عێراق گوتیشی "بڕیارە رۆژی یەکشەممە شاندێکی وەزارەتی وەرزش و لاوان سەردانی کەرکووک بکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە".

ماوەی هەفتەیەکە هێزی ئەمنی و لیژنەکانی قایمقامیەت هەوڵی رووخاندنی خانووەکانی گۆڕەپانی ئاهەنگەکان دەدەن بە بیانووی موڵکداریی زەوییەکەی بۆ وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق و دروستکردنی پرۆژەیەکی وەبەرهێنان لە جێگەی ئەو خانووانە.
rudaw -
Top