لهسهر راسپاردهی سهرۆكی حكوومهت گهورهترین نهخۆشخانهی كۆرۆنا له سلێمانی دروست دهكرێت
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە راگەیاندراوێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: "ئهمڕۆ زۆرترین ژمارەی تووشبوون لە هەولێر و زۆرترین ژمارەی مردن لە سلێمانی تۆماركراون و ڤایرۆسی کۆرۆنا هیچ شوێن و سنوور و جیاوازیەک نازانێت".
دەقی راگەیاندراوەکە:
ئەمڕۆ... چوارشەممە 2020/10/7
کۆڕۆنا..
زۆرترین ژمارەی تووشبوون لە هەولێر
زۆرترین ژمارەی مردنن لە سلێمانی
دروستکردنی گەورەترین نەخۆشخانەی ستراتیجی کۆڕۆنا لەلایەن ئەڵمانیا بۆ هەرێمی کوردستان، لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاردراوە بۆ شاری سلێمانی دروست بکرێت.
ڤایرۆسی کۆڕۆنا هیچ شوێن و سنور و جیاوازیەک نازانێت.
هەموو دەرمان و پێداویستیەکی پزیشکی کە لە وەزارەتی تەندروستی عیراق (بغداد) بۆ هەرێم دابین بکرێت ڕاستەوخۆ لەلایەن دەزگای (کیمادیا)ی عیراق بەپێی پێوەرەکان بۆ پارێزگاکان دابەش دەکرێت و ڕاستەوخۆ بۆ کۆگاکانی پێداویستیەکانی پارێزگاکان ڕەوان دەکرێت.
وەزارەتی دارایی بوودجە و خەرجیەکانی فریاگوزاری کۆڕۆنای لەسەر بنەما و پێوەر و ڕێژە جێگیرەکانی دارایی دابەش کردووە کە بەم شێوەیەیە:
سلێمانی 43%
هەولێر 34%
دهۆک 23%
لێدوانی هەڵە و سەر لێشێواندنی هاوڵاتیان و دژایەتیکردنی ڕێکار و ڕێنماییەکان و ڕەتکردنەوەی بوونی کۆڕۆنا هۆکارێکی سەرەکی بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردنە بەم نەخۆشیە.
دواکەوتنی چوون بۆ نەخۆشخانە تا ڕادەی خراپ بوونی باری تەندروستی نەخۆشانی کۆڕۆنا، ئەگەری ترسناکی و گیان لەدەستدانی نەخۆس زیاد دەکات.
لەکاتی ئێستادا زۆربەی کۆمەڵگا بە بەرکەوتوو یان گومانلێکراو دادەنرێت.
زۆر ئاسانە خۆت و کەسی بەرامبەرت بپارێزە بە دانانی ماسک بەگونجاوی و دوورکەوتنەوەی نزیکەی دوو مەتر.
د. سامان بەرزنجی
وەزیری تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
7 ئۆکتۆبەر 2020

باسنيوز