عوسمانی بانیمارانی: زۆرباش بوو كە سەرۆكی حكوومەت چەندان كاتژمێر لە پەرلەمان ڕوونكردنەوەی دا
ڕۆژی دووشەممە ٥ی ١٠ی ٢٠٢٠، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە یاوەریی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی، لە كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بەشدارییان كرد و لە ماوەی زیاتر لە ١٠ كاتژمێردا بە وردی گفتوگۆیان لەبارەی پڕبایەخترین پرسەكانی ئێستای هەرێمی كوردستان كرد.
لەمبارەیەوە عوسمان بانیمارانی، ئەندامی پێشووی سەركردایەتیی یەكێتی رایگەیاند: ”سەرۆكی حكوومەت بچێتە پهرلهمان و به چەندان كاتژمێر روونكردنهوه بۆ پهرلهمانتاران بدات، شتێكی زۆر باشه، گرنگیشە بژێویی ژیانی خهڵك چاك بكرێت، چونكه تووشی قهیرانێكی گهورهی دارایی بووین".
ڕوونیشی كردەوە كە لایەنێكی دیكەی باشییەكانی چوونی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پەرلەمان ئەوەیە، ”پێشتر هەڵایەكی گەورەی راگەیاندنیان دروست كردبوو كە دەچێت یان ناچێتە پەرلەمان، پەرلەمانتاران پرسیار دەكەن یان پرسیار ناكەن، بەڵام بینیمان لە كۆتاییدا چووە پەرلەمان و هەردوو دامەزراوە زۆر ئاسایی گفتوگۆیان كرد“.
عوسمان بانیمارانی پێیوایە یەكگرتوویی ستافی حكوومەت گرنگە و لە كۆبوونەوەی پەرلەمانیشدا دەركەوت كە ئەو تیمە یەكگرتوون.
داواشی كرد كە چوونی سەرۆكی حكوومەت بۆ پەرلەمان لە كاتی پێویستدا ” بكرێته كولتوور“.
باسنیوز
