له كهركووك ژنەپهرستارێك لەلایهن پیاوێكی هاوپیشهیهوه بهچهقۆ ههوڵی سەربڕینی درا و بە سەختی بریندار كرا
ئەمڕۆ چوار شەممە7/10/2020، عەقید سامان رەمەزان، بەرێوەبەری پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە كەركووك، رايگەیاند: "درەنگانی شەوی رابردوو لە گەڕەكی ئیمام قاسمی كەركووك، كچە پەرستارێك لەلایەن هاوپیشەیەكی خۆیەوە هەوڵی سەربڕینی دراوە و بەچەقۆ بەسەختی برینداركرا."
گوتیشی : "ئەوكچە سەردانی ماڵی هاوڕێیەكی كردووە، كە پەیوەندیی خۆشەویستیی لە نێوانیانداهەبووە، بەڵام نێوانیان تێكچووە و كەسی هێرشبەر، كەخێزانداریشە نزیكەی 8 چەقۆی لە كچەكە داوە و بە سەختی مل و ناوسكی بریندار كردووە."
ئەوەشی ئاشكرا كرد، كە لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە، كەسی هێرشبەر گیراوە و ئافرەتەكەش گواستراوەتەوە بۆنەخۆشخانەی ئازادی لە كەركووك.
باسنيوز
