نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی ئەمریکی هەڕەشەی سەر دیپلۆماتکارانیان لە عێراق تاوتوێکرد
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئێواره‌ى رۆژی سێشه‌ممه 6ی تشرینی یەکەمی 2020، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ دەیڤد کۆپلی و شاندی یاوەری دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ئه‌منى، گفتوگۆی ستراتیژیی ئه‌مریکا و عێراق و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ردوولا، کێشه‌کانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنیان، هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ر نێرده ديپلۆماسيیه‌كان و هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش، پرسى هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كانى داهاتوو، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى جموجۆڵه چه‌كدارييه‌كانى داعشيان تاوتوێ كردووە.
لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ عێراق کر‌ده‌وه، به‌تایبه‌تی له بواری ئابووریدا و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی کار بۆ که‌رتی تایبه‌ت و سه‌رمایه‌گوزاریی ئه‌مریکی له عێراق و هه‌رێمی کوردستان، هەروەها فراوانکردنی هاریکاری و ها‌وبه‌شیی نێوانیان.
نێچیرڤان بارزانی و دەیڤد کۆپلی هاوڕابوون له پێويستيى به‌رده‌واميى پشتگيريى عێراق و هەرێمی کوردستان لە هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش و هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌کان تاوەکو نه‌هێشتنی یه‌کجاریی هه‌ڕه‌شه‌کانی داعش و له‌ناوبردنی.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کە کۆنسوڵی گشتیی ئه‌مریکا له هه‌ولێر ئامادەی بوو، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، په‌تاى كۆڤيد 19 و لێكه‌وته‌كانى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى هاوبه‌ش، خرانه به‌ر باس.
rudaw -
