حكوومەتی هەرێمی كوردستان ماوەی گەڕاندنەوەی قەرزی كشتوكاڵی درێژ كردەوە
تاڵەبانی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسیویەتی "بۆ ئەو جوتیارانەی كە پێشینەی كشتوكاڵیان وەرگرتبوو، دوای پێشنیارمان بە درێژكردنەوەی ماوەی گەڕانەوەی قەرزی كشتوكاڵی، بە سوپاسەوە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران پێشنیارەكەی پەسند كرد، وەزارەتی دارایی و ئابوورییش ئاگاداری كردینەوە لەسەر كەوتنە بواری جێبەجێكردنی بڕیارەكە".
هەروەها ئاماژەی بەوە داوە كە لە پێشنیارەكەدا، داوایان كردبوو بەم شێوەیەی خوارەوە ماوەکە درێژ بکرێتەوە و پێشنیارەکە وەک خۆی پەسند کراوە:
یەكەم: پێشینەی 80 ملیۆن دیناری، رێژەی 40% لەبری دانەوەی ساڵانە كەم كرایەوە.
دووەم: پێشینەی 150 ملیۆن دیناری، رێژەی 50% لەبری دانەوەی ساڵانە كەم كرایەوە.
سێیەم: پێشینەی 500 ملیۆن دیناری، رێژەی 60% لەبری دانەوەی ساڵانە كەم كرایەوە.
باسنيوز
