لە هەولێر و ئاکرێ ژمارەیەک بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیر کران
لە راگەیاندراوەکەی بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاماژە بەوەکراوە، کە له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا له ئۆپه‌راسیۆنی جیاوازدا توانییان ده‌ست به‌سه‌ر 10.5 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا بگرن و 3 كه‌سیش به تۆمه‌تی بازرگانیكردن به‌و ماددانه ده‌ستگیركران.
هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە تۆمەتباران بەپێی ماددەی 14 لە یاسای هۆشبەرەکان رەوانەی دادگا کراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.
باسنيوز
