سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان دانیشتنی سبەی چوارشەممەی دواخست
ئەمڕۆ سێشەممە 6/10/2020، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، ئاگادارییەكی بڵاو كردەوە و تێیدا بڕیاری دواخستنی دانیشتنی ژماره (9)ى ئاساییی خولی پاییزه‌ى بۆ كاتێكی تر راگه‌یاند.
لە بەشێكی ئاگەدارییەكەدا هاتووە، كە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانى كوردستان بڕیاری دا به‌دواخستنی دانیشتنی ژماره (9)ی ئاسایی خولی پاییزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بۆ كاتێكی تر، كه بڕیاربوو كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی سبەی چوارشه‌ممه 2020/10/7، به‌ڕێوه بچێت.
باسنيوز
