لە ڕاپەڕین فۆڕمی تاپۆکردنی خانوبەرە بەسەر ھاووڵاتییاندا دابەش دەکرێت

لە ڕاپەڕین فۆڕمی تاپۆکردنی خانوبەرە بەسەر ھاووڵاتییاندا دابەش دەکرێت
بڕیاری تاپۆکردنی خانووی بێ تاپۆ لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین کەوتە واری جێبەجێکردنەوە و بۆ ئەو مەبەستە فۆڕم بەسەر ئەو ھاووڵاتییانەی کە خانووەکانیان تاپۆی نییە، دابەش دەکرێت.

ئازا کەریم، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: "بەپێی بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، ھەموو ئەو خانوانەی بێ تاپۆن تاپۆ دەکرێن، بۆ ئەو مەبەستە شارەوانییەکانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین ئامادەکاریی پێویستییان کردووە".

گوتیشی: "ئیستا فۆڕم لە شارەوانییەکان دابەش دەکرێت و ھاووڵاتییانی خاوەن خانووی بێ تاپۆ دەتوانن وەری بگرن و پڕی بکەنەوە، کە بۆ ماوەی چوارمانگ دابەش دەکرێت و بە پێچەوانەوە، ھاووڵاتی مافی تاپۆکردنی خانووەکەی نامێنێت".

ڕوونیشی کردەوە: "نرخی تاپۆکردنەکە بەگوێرەی شوێن و ڕووبەری خانووەکە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە دەگۆڕێت".












باسنیوز




Top