له هه‌رێمى كوردستان 21 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5/10/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته ڕوو و باس له‌وه كراوه، له 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له هه‌رێمى كوردستان 829 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، 21 كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ڕوونیش كراوه‌ته‌وه، له‌و 21 كه‌سه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، حه‌وتیان له هه‌ولێر بوون، هه‌شت كه‌سیشیان له سلێمانى بوون، شه‌ش كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش له دهۆك بوون.
ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٢٢)
١. پشکنین: (٥٢٣٣ پشکنینی نوێ)
(١٨٦٧ هەولێر)
(٧٨٠ سلێمانی، ١٧٤ گەرمیان)
(٢٣٧٢ دهۆك)
(٤٠ هەڵەبجە)
٢. تووشبوو: (٨٢٩ تووشبووی نوێ)
(٣٣٧ هەولێر)
(٨٤ سلێمانی، ٢٩ گەرمیان)
(٣٥٢ دهۆك)
(٢٧ هەڵەبجە)
٣. چاکبوون: (٣٨٢ چاکبوون)
(١١٨ هەولێر)
(٢٧ سلێمانی، ٢٤ گەرمیان)
(١٨٢ دهۆك)
(٣١ هەڵەبجە)
٤. مردن: (٢١ مردن)
(٧ هەولێر)
(٨ سلێمانی)
(٦ دهۆك)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٤٩٢٠٥٥ (١٧٨٩٤١ هەولێر، ١٢٠٥٣٨ سلێمانی، ١٨٨٠٥٣ دهۆك، ٤٥٢٣ هەڵەبجە)
تووشبوون ٥١٠٧٧ (١٨٨١٣ هەولێر، ١٦٧٠٣ سلێمانی، ١٣٧١٠ دهۆك، ١٨٥١ هەڵەبجە)
چاکبوون ٣٢٣٧٨ (١٤٨١١ هەولێر، ١٠٤٣٩ سلێمانی، ٥٣٩٠ دهۆك، ١٧٣٨ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٦٨٥٢ (٣٤١٩ هەولێر، ٥٣٣٠ سلێمانی، ٨٠٣٢ دهۆك، ٧١ هەڵەبجە)
مردن ١٨٤٧ (٥٨٣ هەولێر، ٩٣٤ سلێمانی، ٢٨٨ دهۆك ، ٤٢ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٥ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٠
باسنيوز
