له هه‌ولێر كه‌سێك به‌هۆى به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كرا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5/10/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، دوای كۆكردنەوە و بەدەستهێنانی زانیاری، کەسێکیان بە ناوی (د.ع.م) بە تۆمەتی هەڵگرتن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە جۆری (كریستاڵ) دەستگیر كرد، كە لە كاتی دەستگیركردنیدا بڕێك ماددەی هۆشبەر و كۆمەڵێك كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان و دوو چەقۆی لابوو و دەستیان بەسەردا گیرا، هەروەها دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەشی لە جۆری (مازدا پیکاب)دا گیرا".
پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، تۆمەتباره‌كه دانی به تاوانەكەیدا نا، بۆیە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێك خرا و بەپێی ماددەى 14ی هۆشبەرەكان لە یاسای سزادان ڕاگیرا و ڕووبەڕووی دادگا كرایەوە.
باسنيوز
