پەتای كۆرۆنا 10 رۆژ دەوامی فەرمی لە شارەوانیی هەڵەبجە ڕادەگرێ

پەتای كۆرۆنا 10 رۆژ دەوامی فەرمی لە شارەوانیی هەڵەبجە ڕادەگرێ
دوای ئەوەی ژمارەیەك كارمەندی سەرۆكایەتیی شارەونیی هەڵەبجە تووشی پەتای كۆرۆنا بوون، دەوامی فەرمی لەو فەرمانگە حكوومییە بۆ ماوەی 10 رۆژ ڕادەگیرێت.

شارەوانیی پارێزگای هەڵەبجە، بڕیاری دا دەوامی فەرمیی لە ئەمڕۆ دووشەممە 5/10/2020ـەوە بۆ ماوەی 10 رۆژ ڕابگرێت، ئەوەش بە هۆی ئەوەی چەند فەرمانبەرێكی ئەو فەرمانگەیە تووشی پەتای كۆرۆنا بوون.

لە بەیاننامەیەكدا، سەرۆكایەتیی شارەوانی هەڵەبجە، بڕیاری داوە بۆ ماوەی 10 رۆژ دەوامی فەرمی ڕابگرێت.

ئەم بڕیارەی شارەوانیی هەڵەبجە لە كاتێكدایە، وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هۆشداریی توندی لە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناو لە هەردوو وەرزی پاییز و زستان داوە.












باسنیوز


Top