له‌ماوه‌ی مانگێكدا 51 شوێن به‌هۆی كاڵای ماوه‌به‌سه‌رچوو له هه‌ولێر سزادراون
هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر تایبه‌ت به كوردستان24ی ئاشكرای كرد، لە ماوەی یەك مانگدا لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێریی بازرگانی هەولێر سەردانی 363 شوينيان کردووە.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌و ماوه‌یه‌دا بەهۆی کالای ماوە بەسەرچوو و زیاد کردنی نرخی کالاکان و پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکانی چاودێری بازرگانی، 51 شوێن سزادراون.
گوتیشی، 29 تەن کاڵای ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوه و زیاتر لە 8 ملیۆن دینار سزای دارای سەرپێچی کاران دراوه.
k24 -
