ههرێمی كوردستان ئامادهیه بۆ تێپهڕاندنی ئهم دۆخه هاوكاری حكومهتی عێراق بكات
لهكاتێكدا بە شێوەیەکی نیمچە رۆژانەی هێرش دەکرێتە سەر بنکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بارەگای نێردە دیپلۆماسییەکان، ئەمەش فشارێکی زۆری لەسەر حکومەتەکەی مستەفا کازمی دروستکردووە. هێرشەکەی هەولێر گۆمەکەی بە تەواوی شڵەقاندووه و هەولێر جەخت لەسەر بەرقەراری ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و ناهێڵێت سیناریۆی هێرشەکان دووبارە ببێتەوە.
هاوکێشەی سیاسی لە عێراق زۆر ئاڵۆز بووە، شیعەکان لە نێو خۆیاندا خەریکی تۆمەتبار کردنی یەکترن. ئامانجی بەشێکی شیعهكان، دوورخستنەوەی عێراقە لە بوون بە گۆڕەپانی شەڕی نێوان واشنتن و تاران، بەڵام گرێکوێرەی سەرەکی بوونی دەیان میلیشیای توندڕەوی پاڵپشتیکاره لەلایەن ئێرانەوە. لهمبارهشهوه فەرهادکاکەی، چاودێری سیاسی دهڵێت: تا چەك لە دەست ئەواندا بمێنێتەوە، دۆخی ئەمنی عێراق ئاسایی نابێتەوە.
چەقبەستوویی دۆخی عێراق وایکردووە تەنانەت کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵیش بە هەڵپەسێردراوی بمێننەوە، ئێستاش بە زیادبوونی هێرشە مووشەکییەکان دۆخێکی دیکەی ئاڵۆز لە عێراق سەرهەڵدەداتەوە و سەرەڕای ئەمەش، هەولێر ئامادەیە بە هەموو شێوەیەك لە دژی ئاژەوەگێڕان پاڵپشتی لە کازمی بکات.
k24 -
