900 ئه‌ندامی داعش له رۆژئاوای كوردستان دادگایی ده‌كرێن
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا دادگاییكردنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش وه‌ستابوو، بڕیاره به‌م نزیكانه جارێكیدیكه پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه ده‌ستپێبكاته‌وه.
خاليد عه‌لی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ر به كوردستان24ی راگه‌یاند، ته‌نیا هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاری لۆجیستیی كردووین.
راشیگه‌یاند، هه‌بوونی ئه‌و ژماره زۆره له زیندانیان مه‌ترسی زۆری درووستكردووه.
له لایه‌كی دیكەوە، وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه، ئه‌وان هه‌موو داعشەكانی زیندانیی به ره‌گه‌ز ئه‌مه‌ریكیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌یان، له ساڵی 2014وە نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار ئه‌ندامی داعش دادگایی كراون.
k24 -
