بابا شێخی ئێزدییان كۆچی دواییكرد
"بابا شێخ" سه‌رپه‌رشتیكاری كاروباری ئاینی ئێزدییه‌كانی ده‌كرد و له زنجیره‌ی بنه‌ماڵی "شێخ فه‌خره‌دینی كوردی عه‌دێ"یه و له دایكبووی ناوچه‌ی شێخانه.
له رووی ئاینییه‌وه، بابا شێخ، به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی ئاینی ناو ئاینیی ئێزدیانی هه‌بووه. سه‌رپه‌رشتیاری په‌رستگای لالش بووه.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، بابه شێخ گواسترابووه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری دهۆك و خرابوویه ژێر چاودێری چڕ و دواتر گواسترابووه‌وه بۆ شاری هه‌ولێر.
k24 -
