سێ كه‌س به تۆمه‌تى بازرگانيكردن به ده‌رمانى قاچاغ دەستگیر کران
دژە تیرۆری كوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) زانیاری لەبارەی ئەو سێ كەسە و قاچاخەكەیان بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە رۆژى 25-9-2020، كه‌سێك ده‌ستگير كرا به ناوى (دلێر عومه‌ر محه‌مه‌د شه‌ريف) - دانيشتووى شارى كه‌ركووك - گه‌ڕه‌كى ئيسكان - پيشه/ كارمه‌ندى ئاسايشى يه‌كێتی، كه هه‌وڵى ده‌دا له ڕێگه‌ى بازگه‌ى شێراوه بڕێكى زۆر پێداويستى پزيشكي كه بريتى بوو له (239) پارچه حه‌ب و ده‌رمان و (300) دانه سرنج و (25) سۆنده‌ى كانيووله به ئۆتۆمبێلى جۆرى كۆڕۆڵا، ژماره (249836/ سلێمانى)، داخيلى شارى هه‌ولێر بكات.
هەروەها بڵاوی كردووەەتەوە كە رۆژى 29-9-2020، كه‌سێك ده‌ستگير كرا به ناوى (محه‌مه‌د فه‌لاح حه‌سه‌ن) - دانيشتووى شارى كه‌لار- گه‌ڕه‌كى گۆران - پيشه/ شوفێرى ترێله، كه هه‌وڵى ده‌دا له ڕێگه‌ى بازگه‌ى شێراوه بڕى (52) كارتۆن ده‌رمان له جۆرى (جاگوار) كه بۆ جوانكارى ئافره‌تان به‌كار دێ به ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر جۆرى مان، ژماره (67528/ سلێمانى)، داخيلى شارى هه‌ولێر بكات.
لە لایەكی ترەوە رۆژى 29-9-2020، كه‌سێك ده‌ستگير كرا به‌ناوى (عه‌لا عه‌دنان عه‌بدولكه‌ريم) به ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب - دانيشتووى شارى هه‌ولێر- گه‌ڕه‌كى به‌ختيارى - پيشه/ شوفێر له كۆمپانياى (واى شيپ) له گوندى گه‌زنه، كه هه‌وڵى ده‌دا له ڕێگه‌ى بازگه‌ى شێراوه بڕى (126) كارتۆن ده‌رمان له جۆرى (كلافۆكس - 1 گم) به ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر جۆرى مارسيدس ئه‌كترۆس، ژماره (152521/ سلێمانى) كه شوێنى تايبه‌تى بۆ دروست كراوه بۆ شاردنه‌وه‌ى بابه‌تى قاچاغ، داخيلى شارى هه‌ولێر بكات.
دژه تيرۆرى كوردستان دووپاتى كردووەتەوە كە به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تييه‌كانى ئاسايش به‌رده‌وام ده‌بن له چاودێريكردن و بهشوێنداچوونى ديارده‌ى هێنانى ده‌رمان و خۆراكى قاچاغ و ماوه‌به‌سه‌رچوو و هه‌ر كارێكى ناياسايى كه زيان به ته‌ندروستى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان و ئابوورى و ئاراميى هه‌رێم بگهيهنێ و هه‌موو رێوشوێنێكى ياسايى ده‌گرنه‌به‌ر بۆ بنبڕ‌كردنى ئه‌م ديارده‌يه.
باسنيوز
