لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان ڕاپۆرت لەسەر دوو پێشنیازەیاسا ئامادە دەكات

لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان ڕاپۆرت لەسەر دوو پێشنیازەیاسا ئامادە دەكات
لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان، ڕاپۆرت لەبارەی پێشنیازەیاسای هاوردە و هەناردەكردنی بەرهەمە نەوتییەكان، هەروەها پێشیازەیاسای قەدەغەكردنی دەستكاریكردن و زیانگەیاندن بە تۆڕ و بنچینەكانی ئاو و ئاوەڕۆ لە کوردستان ئامادە دەكات و ڕەوانەی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی دەكات.

سارا دڵشاد، ئەندامی لیژنەی كاروباری یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان، ڕایگەیاند: "لێژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان لە 28-9-2020 كۆ بووینەوە و لەسەر پێشنیازەیاسای هاوردە و هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی ڕاپۆرتێك لەبارەی پێشنیازەیاساكە ئامادە بکەین و ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی بكەین بۆ ئەوەی رێكارە یاساییەكانی خۆی وەربگرێت و بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمان تا خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێت".

گوتیشی: "ڕاپۆرتی دووەمیش لەسەر پێشنیازەیاسای قەدەغەكردنی دەستكاریكردن و زیانگەیاندن بە تۆڕ و بنچینەكانی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بكرێت و رێكارە یاساییەكانی خۆی وەرگرێت و بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمان و خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بكرێت".

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش کرد بڕیارە هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز بکات، بەڵام هێشتا بەرنامەی کاری ئەو دانیشتنەی پەرلەمان دیاری نەکراوە.













باسنیوز





Top