پەروین بوڵدان: دەستگیركردنی هاوسەرۆكەکانی هەدەپە سیاسییە نەك یاسایی
پەروین بۆلدان لە لیدوانێکدا دەڵێت، بۆیە ئەیهان بیلگەن هاوسەرۆكی شارەوانیی قارسیان دەستگیر كردووە، چونكە ئاشكرایە لەو کاتەوە کە ئەو سەرۆك شارەوانییە دزی و تاڵان لەو شارە نەماوە.
بوڵدان لە دیمانەیەكیدا بۆ رۆژنامەی (جمهوریەت)ی توركی دووپاتی كردووەتەوە خەڵكی قارس شارەكەیان رادەستی دز و گەندەڵكاران ناكەن.
هاوسەرۆکی هەدەپە گوتیشی: "لێكۆڵینەوەیەكی تایبەتم لەو بارەیەوە کردووە و بۆم دەركەوت حكوومەت ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتی بۆ قارس دەست پێ كردووە كە سیاسییە و یاسایی نییە و ئەوان دەزانن ئیدی لە قارس دزی نەماوە و سەرۆك شارەوانییەكانی هەدەپە رێگە نادەن، بۆیە تۆمەتیان بۆ هەڵدەبەستن و زیندانیان دەكەن".
بوڵدان باسی لەوەش کردوو ئاكەپە و مەهەپە نەیانتوانیوە ژمارەی كورسییەكانیان لەناو پەرلەمان بگەیەننە٤٠٠ و لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكانیش دۆڕان، بۆیە بەم هەنگاوەیان دژی هەدەپە دەیانەوێت باڵانسی دەنگەكانیان زیاد بكەن، بەڵام نازانن تووشی شكستێكی تر دەبنەوە.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە چەند ئۆەپراسیۆنێکدا لە تورکیا و باکووری کوردستان، بە بیانووی جۆراوجۆر زیاتر لە ٨٠ ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیر کران.
هاوکات ئەمڕۆ پێنجشەممە شەوین ئاڵەجە هاوسەرۆكی شارەوانی قارس لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیر کراوە.
باسنيوز
