پارێزگاری دهۆك: هەموو تێچووی چارەسەركردنی كوڕی شەهید خالید بێزهیمان لە ئەستۆ گرتووە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/10/2020، لە ڕوونكردنەوەیەكدا، پارێزگاری دهۆك، ئاشكرای كرد كە هەر لە سەرەتای نەخۆشكەوتنی عەبدولڕەحیم كوڕی شەهید خالید بێزهی، لە نەخۆشخانەی تایبەت خەوێنراوە و نەشتەرگەریی بۆ كراوە، "پەیوەندیم بە خێزانی شەهید و بەڕێوەبەری تەندروستیی دهۆكەوە كردووە و هەموو تێچووی چارەسەری ئەو كورە شەهیدەمان لە ئەستۆی خۆمان گرتووە".
پارێزگاری دهۆك، دووپاتیشی كردووەتەوە، كە ئەو كارە بە ئەركی خۆیان دەزانن و مافی ماڵباتی شەهیدانە خزمەتیان بكرێ.
باسنيوز
