لە هەولێر شەش هەزار پارچە زەویی کارت تاپۆ کران
ئهمڕۆ پێنجشهممه 1/10/2020، فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەۆلێر له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕای گەیاند: "لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لێژنەیەکی باڵا بۆ تاپۆکردنی ئەو زەوییانەی کارتیان هەبوو پێک هێنرا، له ههولێر 120 هەزار پارچە زەوی کارتیان هەبوو، پێشتر 65 هەزاریان تاپۆ کراون و ئەمڕۆش شەش هەزاریان کراونەتە تاپۆ و پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت".
عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانیی ههولێر له پرێس كۆنفرانسهكهدا ڕای گەیاند: "لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لێژنەیەکی باڵا پێک هێنراوە، کە نوێنەری پارێزگای هەولێر و شارەوانیی هەولێر و وەزارەتی شارەوانی و وهزارهتى دارایی تێیدا ئەندامن، پرۆسەی تاپۆکردنی زەوییەکان بەردەوام دەبێ".
لەبارەی بێدەنگکردنی مۆلیدە ئەهلییەکانی ناو هەولێریش پارێزگاری ههولێر گوتی: "لەمڕۆوە هەر خاوەن مۆلیدەیەکی ئەهلی سزا دەدەین، کە مۆلیدەکەی بێدەنگ نەکردبێ".
باسنيوز
