کوردانی ئێزدی لە رۆژئاوای کوردستان بەهۆی گوشارەکانی سەریان، ناوچەکانیان چۆڵدەکەن

کوردانی ئێزدی لە رۆژئاوای کوردستان بەهۆی گوشارەکانی سەریان، ناوچەکانیان چۆڵدەکەن
لە کۆی 75 هەزار کوردی ئێزدی لە رۆژئاوای کوردستان کەمتر لە 10 هەزاریان ماون، لەژێر گوشار، هێرش و هەڕەشەدا بەرەو ئەوروپا کۆچیان کردووە، ئەوانەی ماونەتەوە لە عەفرین و ناوچەی جزیرەن.

گوندی بارزان سەر بە حەسەکە هەموو ئێزدی نشین بوون، 90 ماڵی تێدا بوو، زۆربەی زۆریان ناچارکران خاک و گوند بەجێبهێڵن.

عەبدولڕەزاق دەروێش کە لەو گوندە ماوە، دەڵێت، تەنها چوار ماڵ ماونەتەوە، دەڤەرەکەش بۆ ئێزدیەکان ژیانی تێدا نەماوە، چەکیان کڕیوە بۆئەوەی لە ئەگەری هێرشکردنە سەریان خۆیان بەرگری لە مانەوەیان بکەن
k24 -
Top