ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی دهۆك 10 ساڵه 50 ملیۆن دۆلاریان داوه‌ته وه‌به‌رهێنه‌رێك بۆ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و تا ئێستا پڕۆژه‌كه ته‌واونه‌كراوه
هاووڵاتییه‌ك، كه وه‌ك خۆی باسیكرد، (80000) دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی داوه‌ته وه‌به‌رهێنه‌ره‌كه، ماوه‌ی (10) ساڵه چاوه‌ڕوانه و هێشتا پڕۆژه‌كه ته‌واونه‌كراوه.
ئه‌و هاووڵاتییه بۆ "كوردستان24" گوتی: "ئیدیی به‌سه، ئاراممان نه‌ما، ئه‌گه‌ر خۆم ده‌ستم پێكردبا ئێستا ته‌واو ده‌بووم، ئه‌و كاته‌ی پاره‌م پێدان، منداڵم وردبوون، ئێستا گه‌وره بوون و پڕۆژه‌كه هه‌روا ماوه‌ته‌وه".
به‌ڕێوبه‌ری فه‌رمانگه‌ی وه‌به‌رهێنانی پارێزگای دهۆك، "كوردۆ ئیحسان" چیرۆكی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی باسكرد و گوتی: "مۆڵه‌تی پڕۆژه‌كه له (2010) وه‌رگیراوه. دواتر له (2018) مۆڵه‌ته‌كه هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه. مۆڵه‌ت دراوه‌ته وه‌به‌رهێنه‌رێكی دیكه".
گوتیشی: "ئه‌و كات بڕیاری حكومه‌ت به جۆرێك بوو، له بری پاره، زه‌وی قه‌ره‌بوو بدرێته ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ره‌ی پڕۆژه‌كه ته‌واو ده‌كات. ئه‌و قه‌ره‌بووه‌ی هه‌بوو، پارچه‌یه‌ك زه‌وی تایبه‌ت به باخچه و سه‌وزایی بوو، بۆیه گونجاو نه‌بوو به‌كاربهێنرێت بۆ مه‌به‌ستی دیكه. ناچار پڕۆژه‌كه درایه دوو وه‌به‌رهێنه‌ری دیكه و له (2020) جارێكی دیكه مۆڵه‌تیان پێدرایه‌وه بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه".
روونیشیكرده‌وه، "ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جددیه و مه‌به‌ستییه‌تی ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌واو بكرێت، بۆیه ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان مۆڵه‌تی یه‌ك مانگی داوه‌ته ئه‌و دوو وه‌به‌رهێنه‌ره و پێی راگه‌یاندوون، ده‌بێت له ماوه‌ی ئه‌و یه‌ك مانگه‌دا گۆڕانكاری و پێشكه‌وتنی به‌رچاو به ئاراسته‌ی ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه به‌دیبهێنن، به پێچه‌وانه‌وه مۆڵه‌ته‌كه‌یان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه".
k24 -
