بابەشێخ لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریدایە
جەعفەر سمۆ بەڕێوەبەری کاروباری کوردانی ئێزدی لە دهۆک راگەیاند، سێ رۆژە رەوشی تەندروستی بابەشێخ خراپە و لەرۆژی سێشەممە 29-9-2020ـەوە لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی دهۆک لە ژێر چاودێرییە.
جەعفەر سمۆ ئاشکرای دەکات کە نەخۆشی بابەشێخ پەیوەندی بە کۆرۆناوە نییە. رابەری رۆحیی ئێزدییەکان ئێستا تەمەنی 87 ساڵە و نەخۆشی گۆرچیلەی هەیە و ئەوەش کاری لەسەر دڵی کردووە. رۆژی سێشەممە لە شێخانەوە بردوویانەتە دهۆک و ئێستا لە ژێر چاودێریی چڕدایە.
بەگوتەی بەڕێوەبەری کاروباری کوردانی ئێزدی لە دهۆک "تاوەکو ئێستا بڕیاری ناردنە دەرەوەی نەدراوە، تەندروستی دهۆک بەباشی ئاگاداری دۆخی تەندروستی بابەشێخن و لەم کاتەدا پێویستی بە رەوانەکردن بۆ دەرەوەی وەڵات نییە".
rudaw -
