هەولێر.. رووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە

هەولێر.. رووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە
لە شاری هەولێر ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و ماتۆڕسیکلێک ڕوویدا و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەست دا و دوو کەسی دیکەش زامدار بوون.

موقەدەم فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند: "کاتژمێر(٣:٣٠ )خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمرۆ لەسەر رێگای هەولێر - کەسنەزان لە سایدی چوون بۆ کەسنەزان لە نزیک بەنزینخانەی شێر پێکدادانێک پێکدادانێک لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و ماتۆڕێکی سێ تایە ڕوویدا و لە ئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕسیکلەکە گیانی لەدەست دا و دوو سەرنشینی دیکەش زامدار بوون".

گوتیشی: "هۆکاری ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ بێ ئاگایی شۆفێری بارهەڵگرەکە بە هۆی خواردنەوەی مەی، ماتۆڕسیکلەکە لەلای راستی شەقامەکە رۆیشتووە و لە نزیک شۆستە و بارهەڵگرەکە رایماڵیوە بە درێژایی ٥٠ مەتر و پاشان شۆفێری ماتۆڕسیکلەکە کەوتووەتە ژێر تایەی بارهەڵگرەکە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە".












باسنيوز


Top