وه‌زاره‌تی ناوخۆ هێڵی گه‌رمی بۆ سكاڵای هاووڵاتیان كرده‌وه
له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی جۆریی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی دیوانی وه‌زاره‌ت دامه‌زراند، بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا هاووڵاتییان بتوانن له رێگه‌ی ئه‌م هێڵه گه‌رمه‌وه یاخود له‌رێگه‌ی ئۆنڵاینه‌وه سكاڵاكانیان كه له فه‌رمانگه و فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌یان هه‌یانه، بگه‌یه‌نن.
بەپێی فه‌رمانێكی وه‌زاری كه واژووی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی به‌سه‌ره‌وه‌یه تێیدا ئەوە خراوەتە روو، کە لە له‌مه‌ودوا هاووڵاتییان ده‌توانن هه‌ر گله‌یی و سكاڵایه‌ك كه له كاتی سه‌ردانكردنی فه‌رمانگه‌كان بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان له ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌كان هه‌یانه، له رێگه‌ی هۆبه‌ی هێڵی گه‌رمی ژماره 414ـه‌وه و هۆبه‌ی ئۆنڵاینیشهوه په‌یوه‌ندییان پێوه بكه‌ن و سكاڵاكانیان تۆمار بكه‌ن.
هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە دەوام و کاتژمێرەکانی کارکردنی ئەم هێڵە تەنیا لەکاتی دەوامی فەرمی ئاسایی لە کاتژمێر 8ی بەیانی تاکو 3ی دوای نیوەڕۆ دەبێت.
باسنيوز
