لە سۆران تراکتۆرێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەست دا
بەپێی راگەیاندراوێکی هاتوچۆی سۆران کە تێیدا هاتووە: "ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ٣٠ی٩ی٢٠٢٠، لە خلیفان ــ دۆلی ئاڵانە لە گوندی (بناوی) تراکتۆرێک دوای لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ وەرگەراوە و لە ئەنجامدا بەداخەوە شوفێرەکەی بەناوی (میکائیل شێخ محمد ) گیانی لەدەستداوە".
هاتوچۆی سۆران ئاماژەشی بەوەش داوە، کە لەماوەی یەک هەفتەدا سێ کەس بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە.
باسنيوز
