وادەی دەستپێکردنی زانکۆ لاین ئاشکرا کرا

وادەی دەستپێکردنی زانکۆ لاین ئاشکرا کرا
سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خۆێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان، ئاشکرای کرد ئامار و داتاکان گەیشتونەتە ناوەندی وەرگرتنی قوتابیان و لەم ھەفتەیەدا ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری وەرگرتنی قوتابیان دەداتە وەزارەتی خوێندنی باڵا و لە مانگی داهاتووەوە دەست بە وەرگرتنی قوتابیان دەکرێت.

عەبدولسەلام دۆڵەمەری، سەرۆکی لیژنەی پەروەردوە خوێندنی باڵا رايگەیاند: "ئەمساڵ سەرووی٧٢ ھەزار قوتابی لە پۆلی١٢ دەرچوون و بڕیاریشە ئەمساڵ زۆرترین قوتابی لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەربگیرێن".

لەبارەی دەستپێکردنی پرۆسەی زانکۆلاین بۆ وەرگرتنی قوتابیان، گوتیشی: "سەرجەم داتاکان تەواو بوون و دراونەتە ناوەندی وەرگرتن و بڕیارە لەم ھەفتە ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندیی دەسپێکردنی کارکردن بە زانکۆلاین بدات و لە دوای ئەم رەزامەندییە، ڕاستەوخۆ دوای چەند رۆژێک زانکۆلاین کارا دەکرێت".

عەبدولسەلام دۆڵەمەری گوتیشی: "پرۆسەکە ١٠ رۆژ بەردەوام دەبێت و بۆ ئەو قوتابییانەش لە خولی سێیەمدا تاقیکردنەوە دەکەن رۆژی ٣ی مانگی١٠ دەست بە تاقیکردنەوە دەکەن و رۆژی١٥ی ھەمان مانگ ئەنجامەکەی وەردەگرنەوە و دەتوانن لەو ماوەیەدا ئەوانیش ناوی خۆیان تۆمار بکەن".











باسنيوز




Top