ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستیی پزیشكی پێشكه‌ش به هه‌ڵه‌بجه ده‌كات
سۆران خه‌ڵه‌ف، به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی سلێمانیی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ چوارشەممە ٣٠ی٩ی٢٠٢٠ وه‌ك ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاریی ڕێكخراوی (Human Bridge) ی سویدی، نزیكه‌ی پێنج تۆن پێداویستی و ئامێری پزیشكیمان پێشكه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه كرد، كه بریتین له ئامێری هه‌ناسه‌دان، پێداویستیی به‌رده‌ستی پزیشك و كه‌لوپه‌لی ناو نه‌خۆشخانه‌كان".
ڕوونیشی كرده‌وه: "ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی جاری یه‌كه‌می نییه كه دێته سنووره‌كه و هاوكاری پێشكه‌ش ده‌كات، به‌ڵكوو به‌رده‌وام هاوكاریی پیشكه‌ش به ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه كردووه، هاوكارییه‌كانی پێشووترمان بریتی بوون له دەوا و ده‌رمان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ لەسەر داواکاریی خۆیان ئامێر و كه‌لوپه‌لی ناو نه‌خۆشخانه‌كانمان بۆ هێناون".
سۆران خه‌ڵه‌ف جه‌ختیشی كرده‌وه: "ئه‌م هاوكارییانه هه‌نگاوی كۆتاییمان نابێت، به‌ڵكوو به‌رده‌وام ده‌بین و هه‌میشه له هه‌وڵ داین بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریی زیاتر پێشكه‌ش به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بكه‌ین".
باس‌نیوز
