ڕاوێژكارێكی پێشووی سەركۆماری عێراق: ئەوەی هەندێ پەرلەمانتاری كورد دەیكەن دوژمنیش نایكات
د. عه‌بدوڵا عه‌لیاوه‌یی، ڕاوێژكاری پێشووی سەركۆماری عێراق رایگەیاند: ”له په‌رله‌مانی عێراق گرفت له‌سه‌ر قه‌رزه‌کان دروست بووە،، عێراق قه‌رزێکی زۆری له‌سه‌ره، له سه‌رده‌می حکوومه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی، ١٣٠ ملیار دۆلار قەرزی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی هه‌بووە، ئیستاش قه‌رزی دیکه‌ی بێته سه‌ره‌وه، به چی ده‌یداته‌وه؟“.
ڕوونیشی كردەوە كە ماوەی ١٥ ڕۆژ بەسەر كاتی پێدانی مووچەی هەندێك لە مووچەخۆرانی عێراق تێپەڕیوە، قه‌رزکردنیش قورسە و ده‌بێت په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندبێت، تائێستاش په‌رله‌مان رەزامەندی نەداوە.
ئاماژەشی بەوە كرد كە دۆخی دارایی عێراق ”زۆر قورسە“ و بەو پێوەرە بێت، ڕەنگە پێدانی مووچە لە عێراق زۆر قورس بێت و له جێگەی ئەوەی هەر ٣٠ ڕۆژ جارێك مووچە بدرێت، حكوومەتی عێراق ٤٠ ڕۆژ جارێك مووچە دابەش بكات. گوتیشی: ”پێشتر لە سەردەمی حەیدەر عەبادی، كاتێك نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ ٢٠ دۆلار دابەزی، ئەو بڕیارە درا و گوتیان ئەگەر قەیرانی داراییمان هەبێت، مووچە بكرێتە ٤٠ ڕۆژ جارێك، بۆیە ئێستا پێشبینی هەمان بڕیار دەكرێت، ئەوەتا ١٥ ڕۆژ مووچە دواكەوتووە و هەندێك مووچەخۆر بۆ نموونە پەرلەمانی عێراق ٤٥ ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە“.
بە بڕوای د. عەبدوڵا عەلیاوەیی، سیاسەتی دارایی عێراق هەڵەیە و ئەوانەی سیاسەتەكە دادەڕێژن، لە ئاستی كارەكەدا نین و زووزوو دەگۆڕدرێن، ”وه‌زیره‌کان و سه‌رۆک وه‌زیره‌کان دڵیان به وڵات ناسوتێتت، بۆیه ئه‌و سیاسه‌تی داراییەی عێراق وێرانە، نه‌وت له نزمبوونه‌وه‌دایه و ده‌روازه سنوورییه‌کان داهاتیان نادرێته عێراق، له بەسڕە و شوێنه‌کانی دیکه له ١٠٪ی داهات بۆ وڵات دەگەڕێتەوە، که‌س پاره‌ی کاره‌با نادات، ئه‌وه بۆ سێ ساڵه پاره‌ی کاره‌با نادرێت، له کاتێکدا عێراق به پاره‌یه‌کی زۆر گاز دەكڕێت تا وێستگه‌کانی کاره‌با كار بكەن، پاره‌یه‌کی زۆر ده‌دات بۆ کڕینی گاز، بۆیه هه‌ر دێته ده‌ره‌وه و شوێن ناگرێته‌وه، عێراق له قه‌یرانێكی دارایی گه‌وره‌دایه“.
ئەو ڕاوێژكارەی پێشووی سەركۆماری عێراق رەخنەی لە دەستەی پەرلەمانتارە كوردە عێراقچییەكان گرت و رای گەیاند: ”هه‌ندێک په‌رله‌مانتار که نوێنه‌ری هەرێمی كوردستانن له به‌غدا، به راستی نوێنەرایەتیی کورد ناکه‌ن، تەنیا نوێنەرایەتیی خۆیان ده‌که‌ن، بۆیه گوێیان له‌وه نییه خه‌ڵکی کوردستان چی به‌سه‌ر دێت؟ خه‌ڵکی کوردستان له چ مەینەتییەكدان؟ ئه‌و مامه‌ڵه‌ی ده‌یکه‌ن دوژمنی کوردیش ئه‌وه ناکات“.
جەختیشی كردەوە كە ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردی ”زۆر باش“ لە پەرلەمانی عێراق هەن، بەڵام ”كەمینەیەكیش هەن كە ئاوا كار دەكەن“. باسیشی لەوە كرد كە ئەو كارەی پەرلەمانتارە كوردەكان دەبێتە هۆی ئەوەی گەلی كوردستان زیانی پێ بگات.
د. عەبدوڵا عەلیاوەیی ئەو گرووپە پەرلەمانتارەی كە دژی هەرێمی كوردستان وەستاونەتەوە، بە ”هەڵە“ زانی و دووپاتی كردەوە: ”ده‌بێت ئه‌و حزبانه‌ی له کوردستان به‌شداری حکوومه‌تن، كەچی له بەغدا ئه‌ندام په‌رله‌مانیان دژی کوردستانن، بانگیان بکه‌ن و قسه‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌ن و پێیان بڵێن كە قەبووڵیان نییه ئه‌و سیاسه‌ته به‌کار بهێنرێت“.
باس‌نیوز
