لە کەرکووک 100 خانووی زیادەڕۆیی رووخێنران
به‌شی هه‌ره زۆری خانووه‌كان ده‌كه‌ونه ناوچه عهرهبنیشینهكانی باشووری كه‌ركووك و ئه‌و خه‌ڵكانه دروستیان كردوون كه خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی عێراقن و له ترسی داعش چووبوونە كه‌ركووك.
سامان قوربانی، نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵی كه‌ركووك راگه‌یاند، "ئه‌مانه زه‌ویی وه‌زاره‌تی دارایی یان فه‌رمانگه‌ی شاره‌وانیی كه‌ركووكن و به ناوی زه‌ویی كشتوكاڵییه‌وه ده‌یانفرۆشن و بازرگانییان پێوه ده‌كه‌ن. ئێمه زۆربه‌ی زۆری ئه‌وانه‌مان داونه‌ته دادگا كه بازرگانی به‌و زه‌وییانه‌وه ده‌كه‌ن. كه‌ره‌تی 55 و 77 و شه‌قامه ده‌ره‌كییه‌كان هه‌موویان زیادەڕۆیین و زیادی كردووه."
سێ تیمی لابردنی زیادەڕۆیی سه‌ر به قایمقامیه‌تی كه‌ركووك هه‌ڵمه‌تی رووخاندنی ئه‌و خانوو و دووكانانهیان ده‌ستپێكردووه. له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا 100 خانوویان له باشووری كه‌ركووك رووخاند و ههڵمهتهکەش به‌رده‌وام ده‌بێت.
له ساڵی 2014وه دروستكردنی خانووی زیادەڕۆیی له عێراق قه‌ده‌غه كراوه، بەڵام به‌شێك له‌و خانوو و دووكانانه به بڕیار و پشتبەستن بە بەشێک لە گرووپە چەکدارەکانی شارەکە دروست كراون و قایمقامی كه‌ركووك ده‌ڵێت، "پرۆسه‌ی رووخاندنی خانووی زیاده‌ڕۆیی هه‌موو ئه‌و خانووانه ده‌گرێته‌وه كه له‌دوای 2014وە دروست كراون."
فه‌ڵاح یایچلی، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی كه‌ركووك راگەیاند، "به‌پێی بڕیاری 154 ئاگاداركردنه‌وه به خاوه‌نی زیادەڕۆیی ده‌ده‌ین و ده‌بێت له حه‌وت رۆژدا زیادەڕۆییهكه نەمێنێت. دوای ئه‌و ماوه‌یه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی لابردنی زیاده‌ڕۆیی هه‌ڵده‌گیرێن. هه‌ركه‌سێك به‌بێ مۆڵه‌تی خانوو بكاتەوە خانووه‌كه‌ی لەلایه‌ن تیمه‌كانی لابردنی زیادەڕۆییهوه ده‌ڕووخێنرێت."
ئه‌و زه‌ویانه‌ی زیادەڕۆییان له‌سه‌ر كراوه، زه‌ویی وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و شاره‌وانی و نه‌وتن. له ماوه‌ی ساڵێکدا 52 كه‌س به تۆمه‌تی فرۆشتنی زه‌ویی زیاده‌ڕۆیی ده‌ستگیركراون و سزای هه‌ریه‌كێكیان له شه‌ش ساڵه‌وه ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو 12 ساڵ.
rudaw -
