پۆلیسی هەولێر کەسێکی بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرد
بەپێی راگەیاندراوێکی پۆلیسی هەولێر کە تێیدا هاتووە: "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان - نووسینگەی ڕاستی، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (س.ب.ر) دەستگیر كرد، كە هەڵسابوو بە دزینی چەند مۆلیدەیەك لە ژمارەیەک خانووی هەیكەل و پاشان بە نرخێكی كەم لە بازاڕدا دەیفرۆشتنەوە".
ئەوەش خراوەتە روو، تۆمەتباری ناوبراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە بەپێی ماددە 446 لە یاسای سزادان، راگیرا و رووبەڕووی دادگا كرایەوە.
باسنيوز
