په‌رله‌مانتاریکی گۆڕان: مه‌ترسیی هه‌یه ئه‌مه‌ریکا مەرزەكانی باشماخ و پەروێزخان بخاته لیستی ره‌شه‌وه
پاش راپۆرتی ماڵپەڕی (ئەل مۆنیتەر)ی ئەمریكی كە باس لە باڵادەستیی قاچاخچییەكانی سەر بە ئێران لە دەروازەی پەروێزخان دەكات. رزگار محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان باسی لە مەرزەكانی باشماخ و پەروێزخان كرد و ئاشكرای كرد: “مه‌ترسییه‌کی گه‌وره هه‌یه ئه‌مه‌ریکا ئەو دوو مەرزە بخاته لیستی ره‌شه‌وه، ده‌بێ وه‌زاره‌تی دارایی هەرێمی كوردستان خۆی سه‌رپه‌رشتیی ئه‌و مه‌رزانه بکات. کەسانێك هەن ته‌واوی ئه‌و مهرزانهیان قۆرخ کردووه. ئه‌وه‌ی له مه‌رزه‌کان ده‌کرێت کاره‌ساته و قاچاخچێتیی تێدا ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر ئەمریکا بیانخاته لیستی ره‌شه‌وه مه‌ترسییه و ئه‌وه‌ی مه‌ترسیتره ره‌نگه به‌شێکی که‌می داهاتیان بۆ حکوومه‌ت بڕوات، چەند که‌سێک بە ناوی حزب و کەس و گرووپه‌وه قاچاخی ده‌که‌ن و زیان له خه‌ڵک ده‌ده‌ن، له هه‌مووی مه‌ترسیدارتر جووتیاره‌کانمان بژێوییان و ساغبوونەوەی به‌روبوومیان، لەبەر ئه‌م قاچاغچییانە لە مەترسیدایە و زیانیان پێگەیشتووە، چونكە به‌لێشاو به‌روبووم به قاچاخ دێته کوردستانه‌وه“.
ڕوونیشی كردەوە كە ئەوان چوونەتە بەڕێوهبهرایهتیی کشتوکاڵی گه‌رمیان و عه‌لوه‌که‌ی، ئه‌وانیش هاواریان بوو، به ئاشکرا له عه‌لوه‌که یه‌ک دونیا شتی قاچاخ هێنراوه، ده‌بێ رێگری له‌مه بکرێت. چووینه‌ته مه‌رزی په‌روێزخان، له‌وێ ده‌کرێت رێگه لە قاچاخ بگیرێت. دواتر به‌ناوی به‌رهه‌می ناوخۆییه‌وه شتی قاچاخی زۆر مه‌ترسیدار دێت، شتی وا دێت، ده‌رمانی گه‌نم دێت که‌س نازانێت چییه، هه‌مووی به‌سه‌رچووه و به‌سه‌ر خه‌ڵکیان دابه‌ش کردووه و فرۆشراوه”.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی، که ئه‌مه‌ریکا مه‌رزه‌کان ده‌خاته لیستی رەشه‌وه، رزگار محه‌مه‌د دەڵێت: “سزا له‌سه‌ر ئابووریی ئێران هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌روازانه کراونه‌ته‌وه و نێوده‌وڵه‌تیین یاساییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتی زیاتر رابکێشیت و له‌ناو کوردستان ساخ بکرێته‌وه و بچێته شوێنه‌کانی دیکه‌ی خوارووی عێراق، ئه‌مه ره‌نگه ئه‌وه‌ی سایتی (مۆنیته‌ر) ئاماژه‌ی پێکردووه، له‌م سنووره دێته ژووره‌وه خه‌یار و ته‌ماته نییه، شتی دیکه‌ش دێت. بۆ زانیاری، هه‌ندێک خاڵی پشکنین هه‌یه له سنووره‌کان، ئه‌و خاڵانه ده‌بێت خۆی خه‌ڵکی بۆ دابنێت و سه‌رپه‌رشتیی بکات، چه‌ندین قوتابی هه‌یه له‌و بواره شاره‌زایه، ئه‌مانه ده‌بێ دابمه‌زرێن و کاریان بدرێتێ و له‌و باره‌یەوە شاره‌زاتر بن، ئێمه پرسیارمان کردووه، له یه‌ک به‌ش بۆ نموونه له قه‌پان، ده‌ڵێن 20%ی داهاتی ده‌درێته حکوومه‌ت، من بڕوا ناکه‌م بەوە دڵنیام که‌متریش ده‌ده‌ن، لێره‌دا گرفت ئه‌وه‌یه، که کۆمپانیای حزب و کەس ئەمەی قۆرخ کردووه، کاتی خۆی یاسامان بۆ چاکسازیی خه‌رجی ده‌رکرد، به‌ڵام ده‌بێ چاکسازی له داهات بکرێت، ئه‌گه‌ر داهات چاکسازیی تێدا نه‌کرێت، وه‌ک ئێستا دەبێت”.
راشی گه‌یاند: “ئه‌م گومرگانه داهاتی زۆریان هه‌یه و ده‌بێ کۆ بکرێنه‌وه، من چوومه‌ته لای به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رزی په‌روێزخان، خۆی به منی گوت مانگانه 20 بۆ 23 ملیار دینار به‌س گومرگمان هه‌بووه و وه‌ریان گرتووه، ئێستا دەڵێت داهاتمان زیاتریش بووه. ئه‌مشه‌و قسه‌م له‌گه‌ڵ بازرگانێکی سلێمانی کردووه ده‌ڵێت ئێمه‌ش بێزارین، خۆی کار ده‌کات و بازرگانه، من پێم گوت عه‌یبه رێگا مه‌ده‌ن ئێوه‌ش له‌ناو دۆخه‌که‌دان، بۆیه ئه‌مه‌ی له‌و دوو مه‌رزه ده‌کرێت قاچاخچییه‌تییه و بازرگانی نییه، خه‌ڵک هه‌یه هه‌موو شت ده‌کات بۆ پڕکردنی گیرفانی، بۆ نموونه هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵک ده‌که‌ن و خه‌ڵک ده‌ترسێنن، ئه‌و حزبانه ده‌بێت له‌مه بێ ده‌نگ نه‌بن. کاتێک ده‌چینه ئه‌و مه‌رزانه، له‌ناکاو ته‌له‌فۆنمان بۆ دێت، به‌دواداچوون ده‌که‌ین، بۆ نموونه پێیان گوتووین ئه‌وه 100 ئۆتۆمبیل به‌بێ پشکنین دێنه ژووره‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بدرێنه کوالێتیی کۆنترۆڵ و ئای تی، ئێمه بەڕێوه‌به‌ری گومرگی پهروێزخانمان ئاگادار کردووه‌ته‌وه، گوتوومانه کاکه ئه‌وه ژماره‌کانمان گرتوون، رهسممان گرتوون و ئه‌گه‌ر گومرگیان نه‌که‌ن دهتاندهینه دادگا”.
ده‌شڵێت: “به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگ پێی گوتم، ئه‌گه‌ر رێگام بده‌ن له‌و پاره‌یە زیاتر داهات کۆ ده‌که‌مه‌وه، به‌س رێگام ناده‌ن، رۆژانه 600 بۆ 700 ملیۆن دینار داهاتم هه‌یه، رێگام بده‌ن ده‌یگه‌یه‌نم به یەک ملیار دینار. دیاره ده‌ستی به‌ستراوه و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه نایه‌ڵن بڕواته سه‌ر داهاته‌که، له‌پشته‌وه ده‌درێته قاچاخ و دەدزرێت، 23 ملیاره‌که که‌س نازانێت بۆ کوێ دڕوات، له‌م مه‌رزه یه‌ک دیناری ناچێته خه‌زێنه‌ی حکوومه‌ت و سه‌رجه‌م کۆمپانیاکان که‌سی ئه‌منی له سلێمانی به‌ڕێوه‌ی ده‌بەن، ئه‌وه دیاره و له گه‌رمیان ده‌بینم زه‌وی تەخشان و په‌خشان ده‌کرێت، ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌هه‌ده‌ر ده‌ڕوات، پێشبینیش ده‌کەین ئۆتۆمبێل بێته ژووره‌وه، واته له ئێرانه‌وه داخل بکرێت و کەس هه‌یه و گرووپ هه‌یه رێگا نادات داهاتی په‌روێزخان زیاد بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌پشته‌وه پاره بۆ خۆی بە قاچاخ ببات، ئه‌مه‌ش ده‌ره‌نجامی باشی نابێت و زیانی هەیە بۆ کوردستان بۆ خه‌ڵک”.
گوتیشی: “ئه‌م کاره‌ساته له سنووری سلێمانی وا ده‌کات، ره‌نگه له‌ناو یه‌کێتی خه‌ڵکی بێتاقه‌ت بێت و کاره‌سات روو ده‌دات، ئەمە بۆ پڕکردنی گیرفانی چه‌ند که‌سێکه و ناڕه‌وایه و وای لێ هاتووه خه‌ڵک له‌و سنووره نیگه‌ران بێت، ئه‌مانه قسەن و هه‌یه و له‌ناو یه‌کێتی نیگه‌رانی دروست بووه، له‌و باره‌وه ئێمە که ده‌چینه سنووره‌کان، قاچاخچێتی ده‌وه‌ستێت، که وه‌زیری دارایی ده‌ڕوات قاچاخچێتی نییه، هەر كە بەجێمان هێشت قاچاخی ده‌ست پێدهکاتەوە، ئه‌و رۆژه چووینه مه‌رزه‌کانی سلێمانی، ته‌له‌فۆنم بۆ هات گوتی 200 شاحنه له ئێران راوه‌ستاون، گوتیان مه‌ڕۆن تا لێژنه‌که نه‌ڕوات، تا که رۆیشتن داخل بکرێن، ئه‌مه وای کردووه له سلێمانی ئه‌و بازرگانانه بمێننه‌وه، که له‌گه‌ڵ خۆیانن، چونکه زۆر بازرگان هه‌یه باره‌که‌ی داخل ده‌که‌ن و گومرگ نادات، چونکه سه‌ر به خۆیانه، ئه‌وانی دیکه‌ش به گومرگه‌وه داخل ده‌که‌ن”.
رزگار محه‌مه‌د راشی گه‌یاند: “له په‌روێزخان مه‌زنده‌ی 26 ملیۆن دۆلار داهاتی مانگانه ده‌کرێت، دواتر پشته و ته‌وێڵه و شوێنه‌کانی دیکه. من باسم کردووه، حه‌قه هاوسه‌رۆکانی یه‌کێتی، که ئه‌زموونی تازه‌یان هه‌یه، حه‌قه به‌شێوه‌یه‌کی دیکه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن، خه‌ڵکی چاوه‌ڕوان ده‌کرێت کاری باش بکه‌ن، ئه‌وه‌ی لێره ده‌کرێت کاره‌ساته”.
باس‌نیوز
