سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هونەرمەند عەباس ژاژڵەیی دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هونەرمەند عەباس ژاژڵەیی دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پرسە و سەرەخۆشی لە کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 2020/9/28 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، بەجیا پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هونەرمەندی کۆچکردوو عەباس ژاژڵەیی و کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراو عەبباس ژاژڵەیی، کە دەکاتە مامی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی .

سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەی هونەرمەند عەبباس ژاژڵەیی ڕاگەیاند و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.










باسنيوز


Top