لە عێراق 62 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

لە عێراق 62 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 43 هەزار و 116 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە 28/9/2020، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 4 هەزار و 116 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و 4 هەزار و 111 کەسیش چاکبوونەتەوە، 62 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 353 هەزار و 566 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 284 هەزار و 784 کەس چاکبوونەتەوە و 9 هەزار و 52 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.











باسنيوز


Top